١٤ تشرینی دووەم ٢٠٢١ - ٠٩:١٧
ئه‌میندارى یه‌کگرتوى ئیسلامى: کۆچی هاونیشتمانیان شکستی حوکمڕانی 30 ساڵ دەسەڵاتی خۆماڵیە

ئەمینداری گشتی یەکگرتوى ئیسلامى کوردستان ڕایگه‌یاند، "کۆچی هاونیشتمانیان سەرئەنجامی ستەمی کۆمەڵایەتی‌و شکستی حوکمڕانی 30 ساڵ دەسەڵاتی خۆماڵیە".

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستان سەبارەت بەکۆچی گەنجان‌و لاوانی کوردستان لەپێگەی تایبەتی خۆی له‌فه‌یسبوک نوسیویه‌تى:"کۆچی هاونیشتمانیانی ئەوسای ئیجەو ئێستای بیلاڕوسیا ڕوداوگەلێکی سروشتی نین، بمانەوێ لەبەرپرسیاریەتی ڕاکەین، بەڵکو سەرئەنجامی ستەمی کۆمەڵایەتی‌و شکستی حوکمڕانی 30 ساڵ دەسەڵاتی خۆماڵیە".

ده‌شڵێت:"ئەمە نیشانەی بێزاریی‌و یەئسە لەهەموو شتی ئەم نیشتمانە، بۆیە ئەبێ بۆ چارە بگەڕێین نەک پاساو تاشین!".

سەرباری ئەوەی کە نزیک بە چوار هەزار پەناخواز کە زۆربەیان کوردن و لەسەر سنووری بیلاڕوس و پۆڵندا ماونەوە و تا ئێستا 8 کەسیان لە سەرمان رەق هەڵاتوون ، هیچ وڵاتێک بە هانایانەوە نەچووە و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بە کردەوە هیچ هەنگاوێکی هەڵنەگرتووە .

342/